حەیدەر لامی ،ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: ئالینا ڕۆمانۆڤسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، فشاری خستە سەر حكومەت، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
لامی لە میانەی چاوپێكەوتنێك لە بەرنامەیەكی كەناڵی سۆمەرییە گوتی: حكومەتی مستەفا كازمی هۆكاری یەكەمی بەرزكردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو هەڵدەگرێت.
هەروەها گوتیشی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بووە هۆی سەرلێشێواوی بۆ عێراقییەكان و دۆخێكی نائەمنی لەنێو ئەندامانی كۆمەڵگادا دروستكرد.
هەروەها لامی داواش دەكات نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ دۆخی پێشووی بگەڕێندرێتەوە، بەڵام (ژمارە بە ژمارە) تا دەگەینە 137 هەزار دینار بۆ 100 دۆلار.
هاوپەیمانی مالیكی داوا دەكات نرخی 100 دۆلار ببێتە 137 هەزار دینار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.