بۆمبیكی چێنراو بە لیوای دووی پۆلیسی فیدراڵ عێراق تەقییەوەو 8 پۆلیسی فیدراڵ كوژران.
لەوبارەیەوە هەڵو جەباری،پەیامنێری كوردستان تیڤی لە كەركوك رایگەیاند: كەمێك پێش ئێستا لە گوندی سەفرەی سەر بە شارەدێی ریاز لە باشووری كەركوك،بۆمبیكی چێنراو بە لیوای دووی پۆلیسی فیدراڵ عێراق تەقیوتەوەو بەو هۆیەوە 8 كارمەندی پۆلیسی فیدراڵ كوژراون .
هەروەها گوتیشی: پاشان تیرۆرستانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر پۆلیسی فیدراڵ و رووبە رووبونەوە لە نێوان هەر دوولا دروست بووە.
گوتیشی: لە شەڕەكەدا تەرمێكی تیرۆریستانی داعش بە جێماوە.
لەبۆسەیەكی چەكدارانی داعش هەشت پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە كەركوك كوژران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.