Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:30

ئه‌مڕۆ پاڵەوانی جامی جیهانی 2022 ئاشکرا دەبێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌18ی12ی2022، ئەرجەنتین و فەڕەنسا لە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2022 کە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
یارییەکە کە لە یاریگای لوسائیل، گەورەترین یاریگای پاڵەوانێتییەکە ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر 6ى ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر بە فیکەی ناوبژیوانی پۆڵەندی، شیمۆن مارچینیاک دەست پێدەکات.
فەڕەنسا و ئەرجەنتین کە هەریەکەیان لە مێژووی خۆیاندا دوو جار جامەکەیان بەرزکردووەتەوە، رکابەری بۆ بەدەستهێنانی سێیەمین نازناوی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
فەڕەنسای پاڵەوانی مۆندیالی رابردوو، ئەگەر بێت و لە قەتەریش جامەکە بەرزبکاتەوە، دوای ئیتاڵیا و بەرازیل، دەبێتە سێیەم هەڵبژاردە کە دووجار لەسەریەک نازناوەکە دەباتەوە.
ئەرجەنتین کە بۆ جاری شەشەمە لە مێژووی خۆیدا دەگاتە یاری کۆتایی، هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەوەی دوای 36 ساڵ بە نازناوەکە شادبێتەوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە ساڵی 1978 بە ئەنجامی 3-1 لە هۆڵەندا و لە ساڵی 1986 بە ئەنجامی 2-3 لە ئەڵمانیای بردەوە. لە یەکەم مۆندیالیشدا لە ساڵی 1930دا بە ئەنجامی 2-4 بە ئۆرۆگوای دۆڕا، لە ساڵانی 1990 و 2014یشدا بە ئەنجامی 0-1 بە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دۆڕا.
- چوارەمین رووبەڕووبوونەوەیانە لە پاڵەوانێتییەکەدا
ئەرجەنتین و فەڕەنسا لە مێژووی مۆندیالدا تا ئێستا سێ جار رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.
ئەرجەنتین لە ساڵانی 1930 و 1978 بە ئەنجامەکانی 0-1 و 2-1 لە قۆناغی کۆمەڵەکان لە فەڕەنسای بردووەتەوە، لە قۆناغی 16ی مۆندیالی2018یشدا، فەڕەنسا بە 3-4 بردنەوەی تۆمارکردووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.