دیدێ دیشامپ ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی یاری كۆتایی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست و دووی قه‌ته‌ر له نێوان هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ڕایگه‌یاند كه نیگه‌ران نیه له‌وه‌ی به‌شێكی یاریزانانی تیپه‌كه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو نه‌خۆشكه‌وتوونه‌و ئێستاش باری ته‌ندروستی سه‌رجه‌م یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه باشه‌و بۆ یاری كۆتایی ئاماده‌ن.
دیشامپ جه‌ختیشیكرده‌وه كه ته‌واوی سه‌رنجی خۆی ده‌خاته سه‌ر یاری كۆتایی جامی جیهان و هه‌ردوو تیپ ده‌رفه‌ت و چانسی بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان هه‌یه.
ڕاهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌كه ئاشكراشیكرد كه لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین پاڵپشتیه‌كی جیهانیی هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازاناوی مۆندیال و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له فه‌ڕه‌نسیه‌كانیش ئاره‌زوو ده‌كه‌ن مێسی ئه‌م نازناوه به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا فه‌ڕه‌نسا له ڕێگای تیمی ڕاهێنه‌رانیه‌وه له شێوازی یاریكردنی ئه‌رژه‌نتین ده‌كۆڵێته‌وه‌و پلانێكی دروست بۆ یاریه‌كه داده‌ڕێژن.
هاوكات دیشامپ متمانه‌ی خۆی بۆ تواناكانی كلیان مباپێی ئه‌ستێره‌ی تیپه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند كه مباپێ به هێمنیه‌وه خۆی بۆ یاری كۆتایی ئاماده‌كردوه‌و له هه‌وڵه‌كانی بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی مۆندیال درێغی ناكات.
ڕاهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسا: باری ته‌ندروستی سه‌رجه‌م یاریزانانمان باشه و بۆ یاری كۆتایی ئاماده‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.