Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:35

لەكاتی فرۆشتنی منداڵێك بە 35 ملیۆن دینار دەستگیركران

کوردستان TV
100%

سێ تۆمەتبار لە كاتی فرۆشتنی كچێكی منداڵ بە 35 ملیۆن دینار دەستگیر كران.
ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی 12ی 2022  شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكردەوە كە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ، توانیویانە لە بۆسەیەكدا سێ تۆمەتبار لە كاتی فرۆشتنی كچێكی منداڵ بە 35 ملیۆن دینار لە پارێزگای بابل دەستگیر بكەن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەمەشداوە كە دوای دەستگیركردنی تۆمەتباران، گوتەیان لێوەرگیراوە بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.