Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:24

 شارەوانی هەولێر دوا ئاگاداری دەداتە‌ خاوەن ئەو كارگانەی كە زەوییان بۆ دابینكراوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر دوا ئاگاداری دەداتە‌ خاوەن ئەو كارگانەی كە زەوییان بۆ دابینكراوە،بۆ ئەوەی سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێكارەكانی گرێبەست كردن.
ئاگادارییەك لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر
دوا ئاگاداری ئەو خاوەن كارگانە دەكەینەوە كە زەوییان بۆ دابینكراوە لەلایەن لێژنەی گەشەپێدان و پشتگیری كردنی پڕۆژە پیشەسازییەكان لە ناوچەی پیشەسازی تیماری گەورە كە كۆنووسی تەرخان و چەسپاندنی سنوریان هەیە لە ڕۆژی ٢٠٢٢/١٢/١٣ تاوەكو ٢٠٢٢/١٢/٣١ سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بكەن بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێكارەكانی گرێبەست كردن، بەپێچەوانەوە كۆنووسی تەرخان و چەسپاندنی سنورەكانیان هەڵدەوەشێتەوە و كاری پێناكرێت گرێبەستیان بۆ ئەنجام نادرێت زەوییەكە دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر .
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.