Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:44

ئه‌نسۆلین چیه‌ ؟

کوردستان TV
100%


 ئه‌نسۆلین ،جۆره‌ هۆرمۆنێكه‌ له‌ شێوه‌ی پڕۆتینی پێپتاید له‌خانه‌ی بێتای په‌نكریاس ده‌ڕژێته‌ نێو خوێنه‌وه‌.
 له‌سه‌رگرنگی و  ئه‌ره‌كه‌كانی  ئه‌نسۆلین  (د. عه‌زیز موزه‌فه‌ر – پسپۆره‌ نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو) ده‌ڵێت" ئه‌نسۆلین ،یارمه‌تی تێكشكاندنی نیشاسته‌و پڕۆتین و چه‌وری ده‌دات، كار ده‌كات بۆ سوتاندنی شه‌كره‌و به‌كارهێنانی بۆ جه‌سته‌و جووڵه‌ی مرۆڤ، كار له‌سه‌ر جه‌رگ و ماسولكه‌كان ده‌كات بۆ ڕێكخستن و به‌كارهێنانی".
 هه‌رله‌سه‌ر كاریگه‌ی كه‌می ئه‌نسۆلین له‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ  (د. عه‌زیز موزه‌فه‌ر) ده‌ڵێت" كه‌می ئه‌نسۆلین یان تێكچوونی كاری و هه‌ستیاری له‌ له‌ش بۆ ئه‌نسۆلین ده‌بێته‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌، وه‌ ئه‌گه‌ر  ئه‌نسۆلین زۆر بێت   مرۆڤ تووشی  ئه‌و جۆره‌ شه‌كره‌ باوه‌ ده‌بێت،كه‌ له‌سه‌دا نه‌وه‌دی خه‌ڵكی تووش بوو به‌شه‌كره‌ ئه‌و جۆره‌یان هه‌یه‌، ئه‌نسۆلین هه‌یه‌ له‌جه‌سته‌، به‌ڵام هه‌ستیاری له‌ده‌ست داوه‌و به‌ته‌واوی كارناكات".
‌ له‌سه‌ر ساتی  دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نسۆلین  (د. عه‌زیز موزه‌فه‌ر) ده‌ڵێت"  ساڵی (1921) سه‌ره‌تا له‌ ئاژه‌ڵ به‌رهه‌م هات، له‌ په‌نكریاسی سه‌گ و به‌راز ، پاشان په‌ره‌ی پێدراو ئێستا بوو به‌شێوه‌ی ته‌قه‌نی". DNA
  (د. عه‌زیز ) له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی  ئه‌نسۆلین  ده‌ڵێت"  به‌زۆری له‌ڕێگه‌ی پێست كه‌ باوترین شێوه‌ی به‌كارهێنانه‌ ،ده‌كرێت ئه‌نسۆڵین له‌ڕێگه‌ی ماسولكه‌و خوێنهێنه‌ر به‌كاربێت ، به‌ڵام له‌كاتی پێویست كه‌ دكتۆری پسپۆر دیاری ده‌كات و له‌ نه‌خۆشخانه‌ نه‌ك له‌ ماڵه‌وه‌، ئه‌نسۆلین له‌ شێوه‌ی حه‌ب و له‌شێوه‌ی به‌خاخ بۆ هه‌ناسه‌  به‌ڵام تائێستاله‌ ئه‌زموون دایه‌، نه‌بووه‌ به‌كردار، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌".
 ئه‌نسۆلین زیانی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ  وه‌كو له‌ كۆمه‌ڵگه‌ باوه‌؟  (د.عه‌زیز) ده‌ڵێت"  ئه‌نسۆلین چاره‌سه‌ره‌و زیانی نیه‌ كاتێك بۆ نه‌خۆشی تووش بووی شه‌كره‌ ده‌نوسرێ ،ئه‌نسۆلین ئه‌گه‌ری دابه‌زاندنی شه‌كره‌ زیاد ده‌كات، به‌ڵام به‌دروستی به‌كاربێت ،ئه‌وكێشه‌ی به‌نسۆلین زیاد ده‌بێت زۆر كه‌مه‌ ،ده‌كرێت تووش بووی شه‌كره‌ قه‌ربووی بكاته‌وه‌". 

ئایا ئه‌نسۆلین ئێسك ووشك ده‌كات ؟ ئایا ئه‌نسۆلین ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی چاو یان گورچیله‌ یان بۆ دڵ خراپ بێت ؟
 د. عزیز له‌ وه‌ڵام ئه‌م دووپرسیاره‌ ده‌ڵێت" ئه‌نسۆلین  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش به‌كاری نه‌هێنێ، واته‌ ئه‌نسۆلین دڵ و چاوو گورچیله‌و قاچ ده‌پارێزێت،تاكو ئه‌و ساته‌ هیچ  به‌دیلی ئه‌نسۆلین نیه‌،ئه‌گه‌ر نه‌خۆشی جۆری یه‌كه‌می شه‌كره‌ ئه‌نسۆلین ڕابگرێت زۆر زۆر  ترسناكه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ گیان له‌ده‌ست بدات".
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.