ئەمڕۆ یەك شەممە 18-12-2022 لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ،بەردی بناغەی قوتابخانەیەكی 18 پۆلی بەئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر لە گەڕەكی زانكۆ –ی شاری كۆیە دانرا .
وابڕیارە قوتابخانەكە لەماوەی ساڵێكدا سەرجەم كارەكانی بە گوژمەی دوو ملیار دینار بۆ تەواو بكرێت. 
شایانی باسە بەتەواوبوونی قوتابخانەكە زیاتر لە 600 قوتابی لەسنوری گەڕەكی زانكۆ-ی كۆیە سوودمەند دەبن و بەشداری  لە پڕۆسەی خوێندن دەكەن .

 
كانیا و حكیم / پەیامنێری  كوردستان تیڤی لە كۆیە
 
                            
                            
                            
                            
                            
    
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.