Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:32

بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی کەورگۆسك دەست بەکاربوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە، لەرێوڕەسمێکی رێکخراودا، بەئامادەبوونی مافپەروەر خاتوو "کوێستان ئەحمەد" قایمقامی قەزای خەبات و ژمارەیەك لە بەرپرسانی میری و خەڵکی ناوچەکە، بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی کەورگۆسك دەستبەکاربوو. ئەمەش لەکاتێك، شارەدێکە لەم ماوانەی دواییدا لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی کەورگۆسك، بەوەکالەت بەڕێوەدەبرا.

لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی  خاتوو "حەیات عیسا" وەك بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی کەورگۆسك، مافپەروەر خاتوو "کوێستان ئەحمەد" قایمقامی قەزای خەبات لەوتەیەکدا پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێی ناحیەکە کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکەوتنی کارەکانی لەداھاتوودا دەربڕی.

ھەروەھا سوپاسی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی کەورگۆسکی کرد کە لەماوەکانی رابردوو دڵسۆزانە ئەرکی بەڕێوەبەری ناحیەی بەوەکالەت بەجێھێناوە.

 كەورگۆسك لە رێککەوتی 1ى 5ى 2008 کراوەتە ناحیە، رووبەرەکەی 50 ھەزار و 408 دۆنم زەوییە. جیا لە سەنتەری ناحیە، 17 گوند لەخۆ دەگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.