بە گوژمەی زیاتر لە (500 ملیۆن دینار) 14 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری جێبەجێ دەکرێت.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بە گوژمەی 502 ملیۆن و 934 هەزار دینار لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، 14 پرۆژەی خزمەتگوزاریی و پەرەپێدانی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری، جێبەجێدەکرێت.
پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکەدا پڕۆژەکانیشی خستووەتەڕوو کە بریتین لە:-
1- نۆژەنكردنەوەی شەقام.
2- دروستكردنی كابینە لە پڕۆژەی ئیفراز3.
3- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ڕۆشنبیری.
4- گۆڕینی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 92/ بەرانبەر پاركی قوتابییان.
5- دانانی تۆڕی ئاو و بەستانی لەگەڵ بیر لە باغەمرە شەهاب لە دارەتوو.
6- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی بەختیاری.
7- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لەگەڕەكی كوێستان.
8- درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بیرەكانی هاوكاری و زیلان.
9- قیڕتاوكردنی چەند شەقامێک لە كەسنەزان.
10- نۆژەنكردنەوەی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی باكور.
11- گۆڕین و دابەزینی تۆڕی ئاو لە دارەتوو.
12- دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی 5ـی حەسارۆک.
لەگەڵ چەند پڕۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاریی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.