به‌گوێره‌ی نوێترین ڕاپرسی كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌ڵمانه‌كان گومانیان له كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران هه‌یه و كه‌یفیان به چاره‌یان نایێت و داوا ده‌كه‌ن سنوورێك بۆ هاتنی شه‌پۆڵی په‌نابه‌ران دابنرێت.
ڕاپرسییه‌كه كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی (یوگوف) به هاوكاری ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه كه 47%ی ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان تێدا كردووه پشتگیری له‌و بۆچوونه ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێت "په‌نابه‌ران به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری خراپ و نه‌رێنییان له‌سه‌ر خودی ئه‌ڵمانیا هه‌یه".
له به‌رامبه‌ریشدا 29%ی به‌شداربووان پێیانوابووه كه په‌نابه‌ران نه‌ك هه‌ر كاریگه‌ری خراپ، به‌ڵكو كاریگه‌ری و لایه‌نی باشییان زۆر زیاتر بووه و هه‌روه‌ها بوونیشیان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا زۆر پێویست و زه‌رووره.
هه‌روه‌ها به ڕێژه‌ی 25%ی ڕاپرسییه‌كه خۆیان به‌دوور گرتووه و ئاماده‌نه‌بوونه هیچ شتێك بڵێن و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ڕاپرسییه‌كه بده‌نه‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه 44%ی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه پێیانباشبووه كه پێویسته حكوومه‌تی فیدڕالی ئه‌ڵمانیا پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران قورس و توند بكات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ته‌نیا 20% داوایان كردووه ئاسانكاری له پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران بكرێت، 28%یش پێیان باش بووه حكوومه‌ت له سیاسه‌تی ئێستا به‌رده‌وام بێت.
سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئێستا و چه‌ند ساڵی ڕابردووی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌رهه‌ق به په‌نابه‌ران، 61%ی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه به خراپ وه‌سفیان كردووه، هه‌روه‌ها 28%یش به زۆر خراپ وه‌سفیان كردووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا 27% پێیانوابوو كه ساسه‌ته‌كه زۆر باش و گونجاو بووه.
ئه‌وه‌ی ماوه بگوترێت ئه‌وه‌یه كه راپرسییه‌كه له رۆژانی 2 تا 6ی ئه‌م مانگه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدراوه و 2016 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.