Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:29

بە گوژمەی زیاتر لە 7 ملیار دینار پڕۆژەیەک لە سنووری دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

لە بەردەوامی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پڕۆژەی ڕێگەی وارماوا – ناوتاق - دەربەندیخان، بەگوژمەی زیاتر لە 7 ملیار دینار جێبەجێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: پڕۆژەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 18ـی 12ـی 2022 لەلایەن دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنەوە، بەردی بناغەی بۆ دانرا.

ڕاشیگەیاند: پڕۆژەکە یەکێکە لەو سێ داواکارییەی ھاووڵاتییان و ئیدارەی سنوورەکە، کە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڵێنی دابوو جێبەجێی بکات و خۆی لە دروستکردن و قیڕتاوکردنی ڕێگەی وارماوا – ناوتاق – دەربەندیخان بە درێژایی 22 کیلۆمەتر و لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، بەگوژمەی 7 ملیار و 404 ملیۆن و 250 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە "ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە دوای تەواوکردنی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بوو و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا پڕۆژەیەکی دیکە لە ناوچەکە کە خۆی لە قیڕتاوکردنی ڕێگەی دووڕیانی ژاڵەناو لە دەربەندیخان دبینێتەوە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت."

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم پڕۆژەیە، جگە لەوەی کاریگەری لەسەر کارئاسانی ھاتووچۆ و دابینکردنی ڕێگەیەکی سەلامەت بۆ ھاووڵاتییان و کەمبوونەوەی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە سنوورەکە دەبێت، ھاوکات لەڕووی گەشتیاریی و ئابوورییەوە ڕۆڵی ئەرێنی دەبێت بۆ ناوچەکە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.