هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بۆ سێیه‌مجار له مێژووی خۆیدا بووه پاڵه‌وانی مۆندیال دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و به لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسای برده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له قۆناغی كۆتایی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ له‌نێو یاریگه‌ی رۆسێل، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و فڕه‌نسا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه.
یارییه‌كه به‌هۆی یه‌كسانبوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به ئه‌نجامی 2-2 گۆڵ له كاتی ئاسایی دوو گێمه‌كه‌دا، چووه نێو كاتی زیادكراو، هه‌روه‌ها كاتی زیادكراویش كۆتایی هات به یه‌كسانبوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به ئه‌نجامی 3-3 گۆڵ، به‌مه‌ش په‌نا برایه به‌ر لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه.
گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌لایه‌ن لیۆنێل میسی 2 گۆڵ له خوله‌كانی 23 و 109 و ئه‌نخێل دی ماریا له خوله‌كی 36 هاتنه تۆماركردن، هه‌رسێ گۆڵه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نساش له‌لایه‌ن كیلیان مباپێ له خوله‌كانی 79 و 81 و 117 هاتنه تۆماركردن.
به لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌هۆی ئاستبه‌رزی گۆڵپارێزه‌كه‌یه‌وه توانی به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ یارییه‌كه بباته‌وه و بۆ سێیه‌مجار له مێژووی خۆیدا جامی مۆندیال به‌رز بكاته‌وه.
به‌مه‌ش لیۆنێل میسی كاپتن و ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له كۆتایی ژیانی وه‌رزشی توانی خه‌ونه‌كه‌ی بێنێته دی و جامی مۆندیال به‌رز بكاته‌وه و ببێته دووه‌م گۆڵكاری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به 7 گۆڵ دوای مباپێ كه 8 گۆڵی هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له سه‌رجه‌م یارییه‌كاندا پێشكه‌شی كرد، مێسی به باشترین یاریزانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ هه‌ڵبژێردرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.