Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:22

ڕاگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆی تیرۆریستانی داعش لە کەرکووک

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر کەرکووک بڵاو کردەوە و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکاتەوە.

د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشەوە لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووک، ئەفسەرێک و چەندین کارمەندی پۆلیس شەهید بوون و چەند پۆلیسێکی دیکەش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند: بەناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین، لە خوای گەورە داواکارین شەهیدەکان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و شیفای بریندارەکانیش بدات.

گوتەبێژی حکوومەت لە ڕاگەیەنراوەکە هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە "لێرەوە بۆ جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی هاریکاری و هاوئاهەنگیی زیاتری نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش دەکەینەوە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.