Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:33

له‌ كه‌ركووك داعشێك كوژرا و یه‌كێكی تریش به‌ دیل گیرا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پۆلیسی فیدڕالی عێراق له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك توانیان داعشێك بكوژن و یه‌كێكیش تریش به‌ دیل بگرن،

پۆلیسی فیدڕالی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: دوای دانانه‌وه‌ی كه‌مینێك له‌لایه‌ن فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی پۆلیسی فیدڕالی له‌ گوندی عه‌لی سوڵتان سه‌ر به‌ شاره‌دێی ڕیاز له‌ سنووری كه‌ركووك توانرا داعشێك بكوژرێت و له‌ناو ببرێت.

بڵاویشی كرده‌وه‌: جگه‌ له‌ كوشتنی ئه‌م داعشه‌، هه‌روه‌ها توانرا چه‌كدارێكی تری داعش دوای برینداربوونی به‌ دیل بگیرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌ر له‌ شاره‌دێی ڕیاز له‌ باشووری كه‌ركووك، بۆمبێكی چێنراوی دروستكراوی تیرۆریستانی داعش به‌ ئۆتۆمبێلێكی لیوای دووی پۆلیسی فیدڕالی ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجام دا 8 پۆلیس كوژران.

پۆلیسی فیدڕالی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌ ناوچه‌ی ڕیاز و دوروبه‌ری تا ئێستا به‌دوای ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا ده‌گه‌ڕێن ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌بووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.