Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 15:16

پۆلیسی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه‌ی له‌قه‌زای خه‌بات كه‌سێكی كوشت و یه‌كێكیشی برینداركرد ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند. 
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 19ى12ى2022، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: دوای بەدواداچوونێکی چڕ و وورد و چاودێریکردنێکی زۆر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كاتژمێر 11:30ى شه‌وی رابردوو، تۆمەتبار (ک. ش. چ.) کە لە ڕێکەوتی (17ى12ى2022)، لە قەزای خەبات هەڵسابوو بەکوشتنی (ڕێباز حەیدەر) و زامدار کردنی (فەرهاد ئه‌حمه‌د)، خۆی ڕادەستی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد .
 پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری بکوژ بگیرێتە بەر.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.