Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:24

جامی جیهانیی 2022.. مێسی بەردەوامە لە تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکان

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لیۆنێل مێسی، وەکو یاریزانێک کە زۆرترین یاری لە جامی جیهانی ئەنجامداوە و زۆرترین ماوە یاری کردووە مێژوویەکی تۆمار کرد.
لیۆنێل مێسسی-ی تەمەن 35 ساڵان کە لە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی فیفا 2022ی قەتەر لە بەرامبەر فەڕەنسا یاریکرد، بە بەشداریکردن لە 26 یاریی مۆندیال کەوتە پێش یاریزانی ئەڵمانی، لوسەر ماتیۆس.
مێسسی، بەو ماوەیەی کە لە پاڵەوانێتییەکە بەشداری کرد ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد و بە بەشداریکردن لە دوو هەزار و 217خولەک ژمارەی پێوانەیی لە بندەستی ئەستێرەی ئیتاڵیا، پاولۆ مالدینی دەرکرد.
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین، بە 19 جار بوو بەو یاریزانەی وەکو زۆرترین یاریزان کە وەکو کاپتن لە مۆندیالدا بەشداری بکات
مێسسی-ی تەمەن 35 ساڵان بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی جامی جیهانیدا کە لە تەمەنی دەیان، بیستان و سیییان گۆڵ تۆمار بکات. پێلێ بە چوار مانگ هەمان سەرکەوتنی لەدەستدابوو.
مێسسی، لە خولەکی 34ی یاریی نیوەی کۆتایی لە بەرامبەر کرواتیا لە رێگەی پەناڵتی گۆڵێکی تۆمار کرد و بەو گۆڵە گابریێل پاتستوتای تێپەڕاند و بە11 گۆڵ بوو بەو یاریزانە ئەرژەنتینییەی کە زۆرترین گۆڵی لە مۆندیالدا تۆمار کرد.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.