Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:23

شارەزایەکی کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی باکوری ناوچەکە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەھەوری بەرز.

ڕاشیگەیاند:  پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 تاوەکو 2 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5 تاوەکو 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک لە ئاراستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە دەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە دووسبەی چوارشەممە  لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیە لەسەرناوچەکانمان و کارتێکردنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاوازی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور و لە ڕۆژانی پێنجشەممە و ھەینی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.