Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:27

ھاوپەیمانان پشتگیری خۆیان بۆ چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە

کوردستان TV
100%

شاندێکی ھاوپەیمانان ژمارەیەک پرسیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرد.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە کە سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەریق روکن عیسا عوزێر و ئەمینداری گشتی وەزارەت، لیوا روکن بەختیار مەحەمەد سدیق لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی کۆڵۆنێڵ پیتەرز کۆبوونەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە داوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کراوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا و تیشکخراوەتە سەر ھەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چاکسازی و پێکھێنانی فرقەکان و چەندین پرسی تایبەت بە بواری چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.

راشیگەیاندووە کە لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە روونکردنەوەی پێویست بۆ ھەریەک لەو تەوەرانە خرایەڕوو و لەلایەن خۆشیانەوە شاندی ھاوپەیمانان جارێکی دیکە پشتگیری و پشتیوانی خۆیانیان بۆ ھەنگاوەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبواری چاکسازی و یەکخستنەوەی سەرجەم ھێزەکان دووپاتکردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.