Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 22:47

سه‌رۆكی فیفا: له‌رۆژانی داهاتوو كار بۆ جامی جیهانی 2026 ده‌كه‌ین

کوردستان TV
100%


سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی جیانی ئینڤانتینۆ دوای به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كانی جامی جیهانی قه‌ته‌ر و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ستایشی هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و لیۆنێل مێسی یاریزانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ ده‌كات، سه‌رۆكی فیفا ئاماژه‌ی بۆكرد، یه‌كێك له‌جوانترین یاری كۆتایی تۆپی پێی له‌مێژووی جامی جیهانی به‌رێوه‌چوو، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ توانیان ئاستێكی به‌رز و نمایشێكی به‌هێز پێشكه‌ش بكه‌ن.
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی فیفا نه‌یشارده‌وه‌، باشترین تیپ توانی براوه‌ی نازناوه‌كه‌بێت، سه‌باره‌ت به‌باشترین یاریزانی جامی جیهانیش، ئینڤانتینۆ وتی لیۆنێل مێسی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی داوه‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌، بۆیه‌ ئه‌و شایه‌نی باشترینه‌، چونكه‌ ئه‌و توانیویه‌تی له‌سه‌رتاپای جیهان دڵی ملیۆنان هانده‌ری تۆپی پێی خۆش بكات، بۆیه‌ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیال مافی خۆیه‌تی.
 له‌كۆتا قسه‌كانیدا سه‌رۆكی فیفا وتی سوپاس بۆ قه‌ته‌ر، سوپاس بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و كه‌شه‌ جوانه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوو به‌جیهانیان به‌خشی، بۆیه‌ له‌رۆژانی داهاتوو كارده‌كه‌ین بۆ جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و و شه‌ش.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.