Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:31

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە دەرەوەی یاریگاش ئاهەنگیان گێڕا

کوردستان TV
100%


یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵەوانی جامی جیهانیی "FIFA" 2022 لە دەرەوەی یاریگا لەناو ئەو پاسە تایبەتەی بۆیان ئامادەکرابوو سڵاویان لە هاندەرانیان کرد و خۆشی خۆیان دەربڕی.

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کە لە یاری کۆتاییدا بە لێدانی یەکلاییکەرەوە لە فەڕەنسایان بردەوە و بۆ سێیەم جار لە مێژووی خۆیاندا جامی جیهانییان بەرزکردەوە لە دەرەوەی یاریگاش لەگەڵ هەزاران هاندەر خۆشی خۆیان دەربڕی و ئاهەنگیان گێڕا.

یاریزانان دوای ئەوەی لەناو یاریگا لەگەڵ خێزانەکانیان و هاندەرانیان ئاهەنگیان گێڕا، بە پاسێکی کراوەی تایبەت بە شەقامی ناوچەی لوسیل رۆژهەڵاتی قەتەر تێپەڕین و سڵاویان لەو هاندەرانە کرد کە نەیانتوانیبوو بچنە ناو یاریگا. نمایشی یارییە ئاگرینەکان لە کاتی تێپەڕبوونی پاسەکە بە شەقامەکەدا هەمووانی خستە جۆش و خرۆش.

لە پاڵەوانێتییەکەدا کە قەتەر میوانداریی کرد، ئەرجەنتین دوای یارییەکی پڕ لە تاموچێژ بۆ جاری سێیەم لە مێژووی خۆیدا جامەکەی بەرزکردەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.