80هەزار مەتر دووجا زەوی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پاككرانەوە و پاش دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان، ڕادەستی خاوەكانیان كرانەوە.
زەوییەکان دەكەونە شوێنی جیاجیا لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و پڕۆسەی پاکسازی و پاڵپشتە داراییەكانیشی لەلایەن ڕێکخراوی MAG و ITF بووە. پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی پڕۆسەی پاکسازی و سەلامەتیی تەواوەتییش، لەلایەن تیمەکانی دڵنیایی و کۆنتڕۆڵی جۆری، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی مینی سلێمانی، ڕادەستی خاوەنەکانیان کرایەوە.
نوێنەری دانیشتووانی ئەو ناوچە جیاجیانەش سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینیان کرد لە پاککردنەوەی ناوچە و گوندەكانیان، كە بەهۆی نەمانی مەترسییەكان و شیاندنەوەی ئەو زەوییانە دووبارە دەتوانرێت لەڕووی كشتوكاڵی و نیشتەجێبوونەوە بەكاربهێنرێنەوە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی بەڕێوەبەرایەتییە جۆربەجۆرەكانی پاككردنەوەی مینەوە، بەردەوام لە هەوڵی پاككردنەوەی زەوییە پیسبووەكانی مین و تەقەمەنییە لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستاندا، بۆ ئەو مەبەستەش، بە هاوكاریی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، بەردەوامی بەو هەڵمەتانەی دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.