حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی دەزگای گشتی کاروباری مینەوە، بەردەوامە لە پاککردنەوەی ئەو زەوییانەی کە لە ماوەی رابردوودا بە مین و تەقەمەنی پیس بوون و تاوەکو ئێستاش بە هەزاران مەتر دووجا زەوی لە مین پاککراوەی رادەستی خاوەنەکانی کردووەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری تەکنیکی له ده‌زگای گشتیی کاروباری مین، ئاماژە بەوە دەکات کە تەنیا لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لە تەواوی هەرێمی کوردستان ڕووبەری زەوی پاککراوە له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان ١٠٨ هەزار ٤١٣ مەتر دووجا بووه و رێژه‌ی زه‌وی پاككراوهش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاروباری مین له پارێزگاكان گەیشتووەتە ٤٠% کە به‌م شێوه‌یه دابه‌شبووه:
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاروبارى مین له پارێزگای هەولێر: 40.697 م2.
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاروبارى مین له پارێزگای سلێمانی: 26.345 م2.
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاروبارى مین له پارێزگای دهۆک: 31.332 م2.
- ب. گ. کاروبارى مین / ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 10.039م2.
ژماره‌ی ئه‌و كێڵگانه‌ی لە مانگی تشرینی دووه‌می 2022 له مین پاك كراونه‌ته‌وه، حه‌وت كێڵگه بووه:
- پارێزگای هه‌ولێر: چوار كێڵگه.
- پارێزگای سلێمانی: دوو كێڵگه.
- ئیداره‌ی گه‌رمیان: یه‌ك كێلگه.
رووبه‌ری زه‌وی ئامادەكراو به میکانیەکەڵ 2.055 م2 بووە:
- پارێزگای هه‌ولێر: 950 م2.
- پارێزگای سلێمانی: 1.105 م2.
له مانگی تشرینی دووه‌می 2022 به‌كۆی گشتی 70.000م2 زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی نیشانه كراون.
رووبه‌ری 6.435 مه‌تر دووجا زه‌وی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی له‌ناوبردنی تهقهمهنییەوە، پشكنینیان بۆ كراوه:
- پارێزگای هه‌ولێر: 1000 مه‌تر دووجا.
- پارێزگای دهۆك: 4.935 مه‌تر دووجا.
- ئیداره‌ی سەربەخۆی گه‌رمیان: 500 مه‌تر دووجا.
ڕێکخراوەکان
- رووبه‌ری 164.67 م2 لە لایەن رێکخراوەکانەوە پاک کراوەتەوە، واتە رێژه‌ی 60%ـی كۆی رووبه‌ری پاككراوه له مین له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانه‌وه بووە.
- چوار کێلگە لە لایەن رێكخراوی MAG پاک کراونەتەوە.
-شوێنی شهڕگهیەک به رووبه‌ری 255.000 م2 پاک کراوەتەوە.
- کێلگەیەکی پاککراوە بە ڕووبەری 50.815 م2 رادەست کراوە.
- ڕووبەری 4.900م2 بە میکانیەکەڵ (Area Prepared) ئامادە کراوە.
- ڕووبەری 174.338م2 زەوی بە شێوەی هەمیشەیی نیشانە کراوە.
- ڕووبەری 4.180م2 زەوی لە لایەن تیمەکانى لەناوبردنى پارچە تەقەمەنییەوە لە مانگی تشرینی دووه‌می 2022 پشکنینی بۆ کراوە.
- 215 مینی دژە کەسی لە ناو براون.
- 242 پارچە تەقەمەنى (UXO) لە ناو براون.
- ڕووبەری 56.324 م2 لە شوێنى مەترسى بەرز (IED) پاک کراوەتەوە.
دڵنیایی جۆری
كار و چالاكییه‌كانی بەشی دڵنیایی جۆری به‌م شێوه‌یه بوو:
- 80 سەردانی کێڵگەكانی مین.
- پڕکردنی 142 فۆرم لە میانەی سەردانە مەیدانییەکان.
- دۆزینەوەی 22 پارچەی کانزا لە ژێر زەوی.
- نموونەساز کردنی حه‌وت كێڵگه.
- ڕووبەری 85.464 م2 کێڵگەی مینى ئامادەکراو بۆ نموونەسازى.
- ڕووبەری 10.268 م2 سامپڵکراو.
هۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانى قوربانیانى مین:
له بواری هۆشیاری و یارمه‌تیدانی قوربانیانی مین، چه‌ندین چالاكی و كاری جیاجیا ئه‌نجام دراون:
یەکەم / هۆشیارکردنەوە:
- 46 سەردانی گوند و کەمپەکان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کاروباری مین له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان.
- 64 کۆبوونەوە لەگەڵ سوودمەندان.
- سوودمه‌ند بوونی 182 (پیاو) لە (18) ساڵی بەسەرەوە.
- سوودمه‌ند بوونی 151 (ئافره‌ت) لە (18) ساڵی بەسەرەوە.
- سوودمه‌ند بوونی 708 (گەنج - نێر) لە (13 - 17) ساڵی.
- سوودمه‌ند بوونی 549 (گەنج - مێ) لە (13 - 17) ساڵی.
- سوودمه‌ند بوونی 982 (منداڵ - نێر) لە (6 - 12) ساڵی.
- سوودمه‌ند بوونی 532 (منداڵ - مێ) لە (6 - 12) ساڵی.
دابه‌شكردنی 3.287 له هۆیه‌كانی هۆشیاركردنه‌وه به‌سه‌ر پارێزگاكان:
- پارێزگای هه‌ولێر 927.
- پارێزگای سلێمانی 385.
- پارێزگای دهۆك 1.899.
- ئیداره‌ی گه‌رمیان 76.
رێكخراوه‌كان 19.356 هۆیەکانی هۆشیاركردنهوەیان دابەش کردوون:
- ڕێکخراوی MAG 5.089.
- رێكخراوی SOS 14.267.
دووەم: یارمەتیدانى قوربانیانى مین
چالاکیی سەنتەرەکانی پەلى دەستکرد:
- تۆمارکردنی 144نەخۆشی تازە.
- بوونی 46 نەخۆشی خەوتوو.
- 460 چارەسەری سروشتی.
-چاككردنەوەی 227 پەلی ده‌ستكرد.
- پێشکەشکردنی سێ كورسی جوڵاو (wheel chair).
- پێشکەشکردنی 143 داردەست، دارمل یان رەوڕەوە (Walker higher).
- دروستکردنی 28 پاڵپشت (orthosis).
- دروستکردنی حەوت پەلی سەرەوە.
- دروستکردنی 60 پەلی خوارەوە.
سێیەم: ژمارەی قوربانیانی مین و تەقەمەنی
ژمارەی بریندار
- پارێزگای هه‌ولێر: 2 بریندار.
- پارێزگای دهۆك / نه‌ینه‌وا: 1 بریندار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.