Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:27

شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ عەلی سیستانی لە نەجەف راگەیاند

کوردستان TV
100%


شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتی راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەکانی داعش (UNITAD)، کریستیان ریچارد دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی رایگەیاند، بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دژبە پێکھاتەکانی عێراق ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتیی راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەکانی داعش، کریستیان ریچارد سەردانی نەجەفی کرد و لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعە، عەلی سیستانی کۆبووەوە.

کریستیان ریچارد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئەنجامی کۆبوونەوەکەی رایگەیاند و گوتی: ئەمڕۆ شەرەفی ئەوەمان ھەبوو لەگەڵ عەلی سیستانی باسی ئەو لێکۆڵینەوانە بکەین کە تیمەکەمان لە عێراق و جیھاندا لە تاوانەکانی داعش ئەنجامی داوە.

گوتیشی: ناتوانین ھەموو ئەو پێکھاتانە لەبیر بکەین کە بەھۆی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعشەوە ئازاریان چەشتووە.

سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی لە تاوانەکانی داعش ئاماژەی بەوەیشدا، بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دژبە پێکھاتەکانی عێراق ئەنجامدراوە و گوتی: "تیرۆریستانی مەرامیان ئەوە بووە کە کولتوور و رۆشنبیری لە عێراق، ھەروەھا پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی نێوان پێکھاتەکانی ئەو وڵاتە لەناوبەرن".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.