Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:28

بێکهام: قه‌ته‌ر سەرکەوتوو بوو لە یەکخستنی هاندەرانی هەموو جیهان لە ژێر چەتری تۆپی پێدا

کوردستان TV
100%

ئەستێرەی تۆپی پێی ئینگلیزی دەیڤید بێکهام ستایشی ئەو ئەزموونە سەرسوڕهێنەرەی کرد کە هاندەران لە مۆندیالی قەتەر دووهه‌زارو بیست و دوو چێژیان لێ وەرگرتووە.
 بێكهام ئاماژەی بەوەدا قه‌ته‌ر سەرکەوتوو بووە لە یەکخستنی هاندەرانی هەموو جیهان لە ژێر چەتری تۆپی پێدا، هه‌روه‌ها ده‌یڤید بێكهام پاڵەوانێتییەکەی بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ میوانداری وڵاتی قەتەر وەسف کرد، ئه‌و ئه‌ستێره‌ ئینگلیزیه‌ له‌رابردوو به‌شاری له‌سێ جامی جیهانی كردوه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ رایگه‌یاند زۆر خۆشە کە جەماوەرێکی زۆری هاندەران ئاماده‌یی بینینی یاریه‌كی تۆپی پێی بن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و رێكخستنه‌ نایابه‌، قەتەر سەرکەوتوو بوو لە سازدانی نزیکترین پاڵەوانێتیی لە دوای دەستپێکردنی یەکەم خولی مۆندیال لە ساڵی سی، چونكه‌ هه‌ر هه‌شت یاریگا له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ ده‌درێن و هانده‌ران ده‌یانتوانی له‌یه‌ك رۆژ ئاماده‌ی زیاتر له‌یه‌ك یاریگا بن.
 سه‌باره‌ت به‌ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له‌یاری به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا له‌قۆناغی هه‌شته‌م، بێكهام وتی ساوسگەیتی ڕاهێنەر و یاریزانەکانی مافی خۆیانە شانازی بە ئاستی خۆیان به‌رامبه‌ر فه‌ره‌نسا بكه‌ن، چونكه‌ ئێمە ژمارەیەکی زۆر یاریزانی گەنجمان هەیە بۆ هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا و جامی جیهانی ده‌توانن باشترین ئاست پێكه‌ش بكه‌ن.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.