Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:25

227 کەس بەهۆی دۆڕاندنی فەڕەنسا لە مۆندیال ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


بەهۆی ئەو رووداوانەی دوای دۆڕاندنی فەڕەنسا لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 بەرامبەر بە ئەرخەنتین لە فەڕەنسا روویاندا، 227 کەس دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "لۆ فیگارۆ"، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، گێڕاڵد دارمانان رایگەیاندووە کە دوای ئەوەی فەڕەنسا لە یاری کۆتایی جامی جیهانی دووچاری دۆڕان هات، شەقامەکانی زۆرێک لە شارەکان بەتایبەت پاریس-ی پایتەخت، گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت.

پۆلیس بە پاساوی نانەوەی ئاژاوەگێڕی، 227 کەسی دەستبەسەر کرد کە 47 کەسیان لە پاریس بوون.

هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی شانزئەلیزە کە یەکێکە لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی پاریس، بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان بەو کەسانە کرد کە شووشەیان دەگرتە پۆلیسەکان.

رووداوی هاوشێوە لە زۆرێک لە شارەکانی وەک نیس، لیۆن، بۆردۆ و رۆباکس روویدا.

لە بەشێک لە شارەکاندا، سەرۆک شارەوانییەکان کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر بەو زیانانەی کە لە کاتی رووداوەکاندا بەر دوکان و شەقامەکان کەوتبوو.

دوای ئەوەی فەڕەنسا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالدا لە هەڵبژاردەی مەغریب-ی بردەوە، راستڕەوەکان لە زۆرێک لە شارەکانی ئەو وڵاتە رژانە سەر شەقامەکان و پەنایان بردە بەر توندوتیژی.

بۆ دووبارەنەبوونەوەی رووداوی لەو شێوەیە لە یاریی کۆتاییدا، بە گشتی 14 هەزار پۆلیس و جەندرمە لە سەرتاسەری وڵاتدا لە ئامادەباشیدابوون.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.