Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:16

بوسکێتس گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ ناکاتەوە

کوردستان TV
100%


سێرجیۆ بوسکێتسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە چارەنووسی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە یەکلایی کردەوە.
 گرێبەستی بوسکێتس لەگەڵ بارسا لە هاوینی دوو هه‌زارو بیست و سێ کۆتایی دێت، بەمەش ئه‌و یاریزانه‌ دەتوانێت گفتوگۆ و دانووستان له‌پێناو ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست لەگەڵ هەر یانەیەک بکات، له‌مباریه‌وه‌ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، بڵاویكردۆته‌وه‌ بوسکێتس بڕیاری کۆتایی داوە بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ نەکاتەوە و له‌كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ ریزه‌كانی تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ جێ بهێلێت.
 دوای به‌كۆتاهاتنی ركابه‌ریه‌كانی جامی جیهانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ده‌ستی به‌تاڵ، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ئه‌و یاریزانه‌ بیری له‌داهاتووی خۆی كرده‌وه‌و دوو بریاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه‌، بریاری یه‌كه‌میان وازهێنانی بوو له‌یاری نێو ده‌وڵه‌تی، بریاری دووه‌میشیان رۆیشتنی له‌ریزی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌زموونێكی نوێی ئه‌و یاریزانه‌ به‌دیار ده‌خات، 
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی ناوبراو روونیكردۆته‌وه‌ ئەم بڕیارە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەر تووشی شۆک کردووە، کە زۆر هەوڵیداوە بوسکێتس ڕازی بکات بۆ ئەوەی بۆ وەرزێکی دیکە لەگەڵ تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ بەردەوام بێت، به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ یانەیەکی ئەوروپی هەیە کە ئاره‌زووی زۆری هه‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ رازی بكات بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی خۆی، بەڵام یاریزانە ئیسپانییەکە ئاره‌زووی زۆری هه‌یه‌  رووبكاته‌ خولی ئەمریکی و پەیوەندی بە ئینتەر میامی بکات.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.