Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:19

کۆریای باکوور تاقیکردنەوە بۆ پەرەپێدانی مانگی دەستکردی سیخوڕی ئەنجام دەدات

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەیەکی گرنگ و کۆتایی ئەنجام دا بۆ پەرەپێدانی مانگی دەستکردنی سیخوڕی، کە هەوڵ دەدات تاوەکو مانگی نیسانی 2023 کارەکانی تەواو بکات.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا (KCNA) کە ڕۆژێک دوای مووشەکهەڵدانی سوپای کۆریای باشوور و ژاپۆن دێت بۆ کەناراوەنی کۆریای باکوور بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، تاقیکردنەوەکە لەشوێنی هەڵدانی مانگە دەستکردەکانی سۆهای لە شارۆچکەی دۆنگچانگر لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە ئەنجام دراوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانج لێی پێداچوونەوەیە بە توانای کۆریای باکوور لە بواری وێنەگرتنی مانگی دەستکرد و گواستنەوەی زانیاری و سیستەمی کۆنترۆڵکردنی زەمینی.

کۆریای باکوور لەمساڵدا ژمارەیەکی بێ وێنەی تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام داوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.