له كۆتایی وه‌رزی پایزو زستان مرۆڤ زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوونی به په‌تای وه‌رزی و هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا هه‌یه بۆ زوو چاك بوونه‌وه‌و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و نه‌خۆشیانه "د. سۆران موحه‌مه‌د غه‌ریب – پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو" كۆمه‌ڵێك خواردن وخواردنه‌وه ده‌ست نیشان ده‌كات،كه پێویسته زیاتر بخورێنه‌وه كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
1. ئاو : خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو زۆر گرنگه بۆ به‌هێزكردن و چاڵاك كردنی به‌رگری جه‌سته، ئاوی شله‌تێن یا گه‌رم باشتره بخورێته‌وه.
2. چای ڕازیانه : ڕۆژی دوو بۆ سێ جار.
3. چای سه‌وز : به گه‌رمی و بێ شه‌كر، یا كه‌وچكێك هه‌نگوینی تێ بكرێت.
4. شۆربای گه‌رم : شۆربای مریشك یه‌كێكه له خۆراكه گرنكه‌كان، هه‌روه‌ها شۆربای تری وه‌ك په‌ڵپینه به‌ترش، شۆربای قارچك، شۆربای سه‌وزه‌واتی وه‌ك شۆربای بڕۆكلی یا سپێناخ له‌گه‌ڵ قه‌ڕنابیت و گێزه‌ر.
5. زه‌نجه‌بیل : چای زه‌نجه‌بیل به ته‌نها یا له‌گه‌ڵ لیمۆ یا هه‌نگوین.
6. چای گوڵه‌مێخه‌ك : ڕۆژی دوو بۆ سێ جار.
7. ئاوی لیمۆ : گیراوه‌ی ئاو‌و لیمۆ ڕۆژی دوو بۆ چوار جار به ته‌نها یا له‌گه‌ڵ نه‌عنا یا هه‌نگوین یا زه‌نجه‌بیل.
8. چای گوڵه‌به‌یبوون یان گیراوه‌ی ڕه‌شكه‌و هه‌نگوین.
9. شیری گه‌رم.
- باشترین جۆری خواردنه‌كان :
1. ماست.
2. میوه مزره‌مه‌نیه‌كان وه‌ك پڕته‌قاڵ و لاله‌نگی و نارنج و لیمۆ.
3. بلۆبێری و هه‌نار.
4. ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین (A) وه‌ك گێزه‌ر، بیبه‌ری زه‌رد، به‌هێ، كه‌له‌رم، په‌تاته‌ی شیرین.
5. سیر‌و پیاز.
6. ماسی به تایبه‌ت ماسی سه‌له‌موون.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.