ئیملیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هۆكاری ئه‌و جووله نائاساییه‌ی ئاشكرا كرد كه شه‌وی ڕابردوو له كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ ئه‌نجامی دابوو.
مارتینێز سه‌باره‌ت به جووله نائاساییه‌كه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی (لا رێد)ی ئه‌رجه‌نتینی گوتی: هه‌ر له خوله‌كی یه‌كه‌م و ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌وه تا كۆتایی له‌نێو یاریگه‌ی لۆسێل له‌لایه‌ن هانده‌رانی فڕه‌نساوه سوكایه‌تیم پێ كرا، به‌تایبه‌تیش له كاتی لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م كاره‌م كرد، چونكه فڕه‌نسییه‌كان له پشت یاریگه‌وه فیكه‌ی سوكایه‌تی زۆریان بۆ لێدام، نه‌متوانی به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته قێزه‌وه‌نه‌ی فڕه‌نسییه‌كان بگرم.
گۆڵپارێزه ته‌مه‌ن 30 ساڵییه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین هه‌روه‌ها گوتی: جامی جیهان و خه‌ڵاتی باشترین گۆلپارێز پێشكه‌شی ماڵباته‌كه‌م ده‌كه‌م، چونكه من له‌نێو ماڵباتێكی هه‌ژار پێگه‌یشتم و له ته‌مه‌نێكی زۆر بچو‌وكدا له‌وان دابڕام و له ئینگلته‌ڕا ده‌ستم به یاریكردن كرد.
شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بۆ سێیه‌مجار له مێژووی خۆیدا جامی مۆندیالی به‌ده‌ستهێنا، دوای ئه‌وه‌ی به لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه به ئه‌نجامی 4-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسای برده‌وه، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه له كاتی ئاسایی و زیادكراودا به 3-3 گۆڵ یه‌كسان ببوون.
مارتینێز به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی له یارییه‌كانی ڕابردوو و یاری كۆتایی پێشكه‌شی كرد، خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕی پێ به‌خشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.