Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:23

به‌هۆی شه‌ڕه‌چه‌قۆ كه‌سێك كوژرا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ شاری به‌غدا له‌ ئه‌نجامی دروستبوونی شه‌ڕه‌چه‌قۆ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك، هاووڵاتییه‌ك كوژرا.

شه‌ڕه‌كه‌ له ‌گه‌ڕه‌كی به‌غدا جدیده‌ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێك ڕوویداوه‌ و سه‌ره‌تا به‌ مست و ده‌ست بووه‌‌، به‌ڵام دواتر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ و به‌ چه‌قۆ كه‌وتوونه‌ته‌ گیانی یه‌كتره‌وه‌.

له‌ ئه‌نجامدا كه‌سێك به‌هۆی به‌ركه‌وتنی چه‌ند چه‌قۆیه‌ك و سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، دواتریش ئه‌نجامده‌رانی شه‌ڕه‌كه‌ هه‌ڵاتوون و ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.