Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 05:28

به‌نزیما وازهێنانی له‌ یاریكردن ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

كه‌ریم به‌نزیما به‌ فه‌رمی وازهێنانی له‌ یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نه‌یتوانی له‌ یارییه‌كانی مۆندیالی ئه‌مساڵی قه‌ته‌ڕ به‌شداربێت.

به‌نزیما له‌ تویتێك ڕایگه‌یاند "هه‌موو هه‌وڵێكم دا و هه‌ڵه‌ی زۆر به‌رامبه‌رم كرا تا گه‌یشته‌ ئه‌و ئاسته‌ی كه‌ ئێستا تێیدام، شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌كه‌م".

ڕاشیگه‌یاند "چیرۆكه‌كه‌ی خۆم نووسییه‌وه‌ و ئێستاش چیرۆكه‌كه‌مان كۆتایی هات".

به‌نزیمای ته‌مه‌ن 35 ساڵ به‌هۆی پێكانه‌وه‌ نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا به‌شداری له‌ یارییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ بكات كه‌ شه‌وی ڕابردوو هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ یاریی كۆتاییدا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دۆڕا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.