سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م هۆكاری سه‌ره‌كی گرانبوونی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار له بازاڕه‌كانی دراوی عێراق ئاشكرا كرد.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی حكوومه‌تدا ڕایگه‌یاند: هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار زیادبوونی داواكاری كڕینی دۆلار و دراوی بیانییه له بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه.
سوودانی ڕاشیگه‌یاند: ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیای ساخته بوونیان هه‌یه و زیاده‌ڕۆیی له داواكاری كڕینی دۆلار ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی حه‌واڵه‌كردن و هه‌نارده‌كردنی دۆلار بۆ ده‌ره‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه بۆته هۆی دروستبوونی هه‌ڵاوسان له نرخی دۆلار و كۆمپانیاكانیش له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دۆلار به‌رده‌وامن.
بۆ مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلاریش، محه‌مه‌د شیاع سوودانی جه‌ختی كرده‌وه كه ئێستا له بانكه حكوومییه‌كان چه‌ند شوێنێكیان كردۆته‌وه و دۆلار به نرخی حكوومی ده‌فرۆشن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.