شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه سه‌رمای سه‌ختی زستان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: دەرکەوتنی نیشانەیەکی زۆر باش لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە هەیە، هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە زستانی سەخت دەست پێ دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌رما سه‌خته‌كه‌ی زستان، باران و بەفربارینێكی باشیش ده‌بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن پله‌كانی گه‌رمای ئێستای شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان 17 بۆ 25 پله‌ی سیلیزیدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.