به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای پارێزگای میسان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه، بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ كاره‌با له پارێزگاكه‌یان ده‌بڕێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای میسان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: له‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه پێدانی كاره‌بای رۆژانه بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كه‌م ده‌بێته‌وه به‌هۆی كاركردن و نۆژه‌نكردنه‌وه له تۆڕه‌كانی كاره‌باوه.
ڕاشیگه‌یاند: پچڕانی كاره‌با له كاتژمێره‌كانی به‌یانی زوو و به‌ره‌به‌یان تاكو كاتژمێر 6ی ئێواره ده‌خایه‌نێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه، دانه‌وه‌ی كاره‌با له ته‌واوی پارێزگای میسان ئاسایی ده‌بێته‌وه و ده‌چێته‌وه دۆخی ئاسایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.