وهزارهتی خویندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ئهمشهو دووشهم به فهرمی ئەنجامى وەرگرتنى قوتابیانی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕاگهیاند.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت و لە ئێستاوە پێشکەشکاران دەتوانن لە ڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.
ڕاگەیاندنى ئەنجامى وەرگرتنى قوتابییان لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەى زانستى تایبەت بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بەڕێژەى (10 بۆ 25%) کەم دەکرێتەوە، ئەمەش لەپێناو لەبەرچاوگرتنى بارى دارایى هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان.
پێشکەشکارانى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان لە ئێستاوە دەتوانن لەڕێگەى لینکى (mhe-privatestudy.com) ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بە کۆدى تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە، هەروەها پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ ڕۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگینا بە پێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.