Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:40

به‌مشه‌وه‌ داعش هێرشی كردووه‌ و 14 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ هێرشێكی چه‌كدارییان بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی سڤیل ئه‌نجامداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 14 كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی.

ئه‌مشه‌و له‌ گوندی ئه‌لبوبالی له‌ نزیك شارۆچكه‌ی خاڵس له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌، چه‌ند چه‌كدارێك كه‌ پێده‌چێت سه‌ر به‌ ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بن، ته‌قه‌یان له‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییان كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌ هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كه‌ی چه‌كداره‌كان، 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 8ی تریش بریندار بوون.

سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی روودانی هێرشه‌كه‌، میدیاكانی دیاله‌ بڵاویان كرده‌وه‌: سه‌ره‌تا چه‌كداره‌كان له‌ گوندی ئه‌لبوبالی به‌ چه‌كی قه‌ناس ته‌قه‌یان له‌ چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییان‌ كردووه‌، دوای گردبوونه‌وه‌ی‌ زیاتری هاووڵاتییانی گونده‌كه‌ چه‌كداره‌كان ده‌ستڕێژی ته‌قه‌یان به‌نێو هاووڵاتییاندا كردووه.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ تا ئێستا ته‌رمی 6 هاووڵاتی گه‌یشتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی خاڵس، له‌گه‌ڵ 8 برینداری تر. ‌  

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.