Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 11:49

شاخه‌وان عه‌بدوڵا مزگێنییه‌ك بۆ‌ هاووڵاتییان شاری كه‌ركووك ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م مزگێنییه‌كی بۆ هاووڵاتییانی شاری كه‌ركووك ڕاگه‌یاند ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ناوی خێزانی تری‌ مووچه‌خۆرانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ له‌ پارێزگاكه‌دا‌.

نووسینگه‌ی دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بە هەوڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی دكتۆر شاخەوان عه‌بدوڵا، هه‌زار و چوارسه‌د خێزانی شایستە بۆ وەرگرتنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی ناوه‌كان گه‌ڕابووه‌وه‌‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ژماره‌یه‌كی خێزانی تری شاره‌كه‌ ناویان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گه‌ڕایه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی ناوه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شاری كه‌ركووك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ 100 خێزان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌رده‌وام پێداگیری ده‌كات بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی شاری كه‌ركووك و ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌مڕۆشی كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی 100 خێزانی تره‌ له‌ سوودمه‌ندانی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی خزمه‌تێكی تری هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌تی پارێزگاكه‌یه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.