ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی پێشبینی كردووە كە رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 20-12-2022 بەم شێوەیە دەبێت..
لەئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی باكوری ناوچەكە ئاسمانی هەرێم بەزۆری ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە ھەوری بەرز ، پلەكانی گەرما بەڕاورد بە دوێنێ 1 تا 2 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت ، خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت 5 تا 15كم/س لە ئاراستەی باكوری رۆژھەڵاتەوە .
هەروەها دەڵێت: سبەی چوارشەممە 21-12 لەئەنجامی لاوازبوونی كاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیە لەسەرناوچەكانمان و كارتێكردنی نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاوازی دەریای ناوەراست ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەرۆژانی پێنجشەممە و ھەینی بارانبارین دەستپێدەكاتەوە .
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ 20- 12- 2022
کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت, لە دوایی نیوەرۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.
خێراى با / 5 – 10 کم/س.
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 8 - 10 کم
پلەکانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی 21- 12- 2022
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشووتر.
خێراى با / 5 – 15 کم/س.
ئاراستەی با / باشورى خۆرهەڵات
مەوداى بینین / 8 - 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19
سلێمانی :16
دهۆک : 19
کەرکوک : 21
هەڵەبجە : 17
زاخۆ : 18
سۆران : 14
گەرمیان : 23
بەشى پێشبینى / 20- 12- 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.