Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:31

دەیان قوربانی لە كەركوك و دیالە .. چی لە پشت زیادبوونی هێرشەكانی داعشەوەیە؟

کوردستان TV
100%

لە هێرشێكی خوێناویدا، كە دووەم هێرشە لە جۆری خۆی لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، درەنگانی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، خەڵكی مەدەنی لە گوندێكی پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی عێراق كردە ئامانج و ژمارەیەك خەڵكی كوشت.
وردەكارییەكانی هێرشەكە..
عودەی خەدران، قائمقامی قەزای خالس لە پارێزگای دیالە، وردەكارییەكانی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر گوندی ئەلبو بالی ئاشكرا دەكات كە بووە هۆی كوژران و برینداربوونی 11 هاوڵاتی مەدەنی.
لە ڕاگەیەندراوەكاندا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە: كاتژمێر 8:30 خوولەكی شەو، كۆمەڵێك تیرۆریست بە ماتۆڕسكیلەوە، لە 3 میحوەرەوە هێرشیان كردە سەر گوندی ئەلبو بالی كە دەكەوێتە جەرگەی قەزای خالس.
دەشڵێت : ئەو گوندە بە یەكێك لەو گوندە كشتوكاڵیانە دادەنرێت كە جووتیارانی تێدا نیشتەجێیە، دەیان دانیشتوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەكە ڕاپەڕین و هەندێكیان بێ چەك بوون.
ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكە كە نیو كاتژمێری خایاندووەو لە ئەنجامدا 8 كەس گیانیان لەدەستدا و 3 كەسیش برینداربوون كە یەكێكیان بە سەختی برینداربووە.
چاودێران چی دەڵێن؟
چاودێران پێیان وایە ڕوودانی دوو هێرشی گەورە لە كەركوك و دیالە، لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە، بە ڕێككەوت  نەبووە و ئاماژەیەكی جدییە بۆ ئەوەی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە بە دوای فراوانكردنی بازنەی خۆیدایە.
چی پێویستە؟.. 
بۆ چارەسەركردنی ئەم مەترسییە نزیكە، چاودێران ڕایانگەیاندووە كە پێویستە پلانی ئەمنی چڕبكرێتەوە و پێداچوونەوەی پێدا بكرێت، هەروەها مەودای هەواڵگری پێشوەختە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لەدژی شانە خەوتووەكانی ڕێكخراوەكە لەو ناوچانە فراوانتر بكرێت كە ئەم پاشماوەیان لێیە.
بۆچی داعش دەگەڕێتەوە؟
لەوبارەیەوە نووسەر و توێژەری سیاسی عێراقی، عەلی بەیدەر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ "سكای نیوز عەرەبی" دەڵێت؛ ئەوەی لەڕووی پێشبینیەكانی گەڕانەوەی داعشەوە دەگوزەرێت، وامان لێدەكات پشت بە تیۆری پیلانگێڕی ببەستین، كێ دەزانێت، ڕەنگە زلهێزی گەورە هەبن كە تەنانەت لە دەوڵەتیش بەهێزترن، دەیانەوێت داعش وەك كارتێك بمێنێتەوە بۆ ڕێگریكردن لە سەقامگیری عێراق.
دەشڵێت: ڕاستە دەوڵەت ملیارەها دۆلاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خەرج كردووە لە لایەنی تەنیا سەربازییەوە، بەڵام لە ئاستی فیكریدا یەك دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر خەرج نەكردووە .
بەیدەر لە كۆتایی قسەكانیدا بە ئاماژەدان بە "ڕەچاوكردنی زەوی"، گوتی: داعش كۆمەڵێك هۆكار دەقۆزێتەوە بۆ ڕێكخستنەوەی ڕیزەكانی و جوڵەكردن لە ناوچە تایبەتەكانی عێراق.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی "ڕێكخراوەكە سروشتی كەشوهەوای ئەو ناوچانەش بەكاردەهێنێت بۆ خزمەتكردنی ئامانجەكانی، بەو پێیەی زۆرجار هەڵاوسانی كەشوهەوا و دیاردەكانی وەك تەم و هەور و باران دەقۆزێتەوە بۆ داپۆشینی و ئاسانكاری بۆ جوڵەكانی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.