بێننی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، داوا دەكات بە سوودوەرگرتن لەو هەلومەرجەی ئێران تێی كەوتووە، گوشار بخرێتە سەر ئەو وڵاتە بۆ رێككەوتنێكی دیكەی پێشكەوتووی ئەتۆمی.
رۆژنامەی مەعاریف'ی ئیسرائیلی بڵاوی كردەوە، ییننی گانتز لە میانی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی "لووتكەی میدیای جوولەكە" كە لەلایەن نووسینگەی چاپەمەنی حكوومەتی ئیسرائیل بەڕێوە چوو گوتارێكی پێشكەش كردووە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوەی كە 'ئێران بە پلەی یەكەم لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەكە لەناو ئاڵنگاریدایە و تەنها بوونی بەم جۆرەیش هەڕەشەیە بۆسەر ئیسرائیل'، هۆشداری داوە لەوەی كە ئێران گەیشتووەتە خاڵێك نەگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی و گوتی: "دۆخەكە هەستیارە، ئێستا ئێران بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی، تەنگوچەڵەمە ئابوورییەكانی و دابینكردنی چەك (بۆ رووسیا) بۆ هێرشكردنە سەر ئۆكراینا، دووچاری كاردانەوەی نێودەوڵەتی بووەتەوە. ئێستا دەبێت هەماهەنگی سەربازیی، هەواڵگریی و سیاسیی پتەوتر بكەین.
بێننی گانتز هەروەها گوتی: داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەكان دەكەم كە ئێستا كاتی ئەوەیە گوشار بخەنە سەر ئێران بۆ رێككەوتنێكی ئەتۆمی پێشكەوتوو كە پێشخستنی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران رابگرێت. لە ئەگەری سەرنەكەوتنی ئەو گوشارەدا، پێویستە هەموو لایەك هێزی خۆی نیشان بدات بەرامبەر هێرشكارییەكانی ئێران.
ئیسرائیل داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەكان دەكات گوشار بخەنە سەر ئێران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.