Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:26

رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر شەقامی 150 روویدا

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر پرسیار دەكات و دەڵێت،ئەرێ شوفێرانی ئێمە چ جۆرە شەقامێكیان دەوێت بۆیان دروست بكەین
کوردستان TV
100%

فازڵ حاجی ،گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردۆتەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی150مەتری خێرا ،میكسەرێكی كۆنكرێت بەهۆی تیژڕۆیی و كەمنەكردنەوەی خێرایی لەسەر شوێن پێچەكان ،لەسەر ئەندەرپاسی بەرامبەر شاهان سیتی كۆنترۆلی لەدەستداو وەرگەڕا،
هەروەها گوتی: لەدەرەنجامی ڕوداوەكەدا بەداخەوە خودی شوفێرەكە كەخۆی سەرپێچیكار بوو بەسەختی زامدار بوو،زیانێكی زۆری مادیش بەر ڕێگاوبانەكەو گاردرێلی ڕاگر كەوت، بۆ ماوەیەكیش سەر ئەندەرپاسەكە گیراولە كاركەوت.
گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر پرسیار دەكات و دەڵێت،ئەرێ شوفێرانی ئێمە چ جۆرە شەقامێكیان دەوێت بۆیان دروست بكەین بۆ ئەوەی بەسەلامەتانە بەكاری بێنن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.