Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:32

سبەی دكتۆر فەریاد فازیل عومەر خەڵاتی سەرۆك كۆماری ئەڵمانيا وەردەگرێت 

کوردستان TV
100%

سبەی چوار شەممە 21-12-2023 سەرۆكی بەشی خوێندنی كوردی لە زانكوی ئازادی بەرلین و سەرۆك و دامەرێنەری ئەنیستیتوتی خوێندنی كوردی لە بەرلین ئەكادیمی و مێژووناسی كورد، دكتۆر فەریاد فازیل عومەر مەدالیای لێهاتوویی بۆ كۆبەرهەمی ژیانی لە سەرۆكی ئەڵمانیای فیدرال وەردەگرێ .
فەریاد فازیل عومەر زیاتر لە نیو سەدەیە لە دەرەوە خزمەتی زمان و ئەدەب و مێژوی كوردی دەكات  و خاوەنی چەندین بەرهەمی چاپكراوە بە هەردوو زمانی كوردی و ئەلمَانی.
 هەروەها چەندین بەرهەم و داستانەكانی فەرهەنگی كوردی وەرگێراوە بو سەر زمانی ئەلمَانی وەكو داستانی مەم و زین  و چەندانی تر.
 خاوەن پەرتوكخانەیەكی گەورەی كوردییە، قوتابیە كوردەكانی لە ئەوروپا دەژین ئەم پەرتوكخانەیە وەكو سەرچاوەیەك زانستی بە كاری دێنن.
 ناوبراو زیاتر لە چل ساڵە لە ئەلمَانیا دەژی و خزمەتێكی زۆری زمانی كوردی كردووە.
خالد عەلی - كوردستان تیڤی- بەرلین

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.