Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:27

ڤیدیۆ .. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین گەیشتەوە بوینس ئایرێس

کوردستان TV
100%

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كە نازناوی جامی جیهانی قەتەری 2022ی بەدەستهێنا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە بوینس ئایرێسی پایتەختی ئەرجەنتین.
تیپەكە لەلایەن كاروانەكانی هاندەرانەوە پێشوازییان لێكرا، لەكاتێكدا پاسەكە كە ئەندامانی تیپەكەی هەڵگرتبوو بە شەقامێكی بوینس ئایرێسدا دەڕۆیشت، لەنێو هەزاران ئەرجەنتینی كە بە خۆشحاڵییەوە هاواریان دەكرد بۆ سەركەوتنی هەڵبژاردەكەیان لە جامەكەدا كە بۆ ئەوان ئازیزە.
ئەم سەركەوتنە كۆتایی بە ماوەی چاوەڕوانی ئەرجەنتین هێنا بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال، كە ماوەی 36 ساڵ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووجار لە یاری كۆتایی دۆڕا، لە قۆناغەكانی 1990 و 2014، كاتێك مێسی بەشداربووی خولی 2014 بوو.
میسی دوای تۆماركردنی 7 گۆڵ لە پاڵەوانێتییەكەدا و بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین وەك باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەكە، دواجار مێسی دەستی خستە سەر گەورەترین خەڵات.
دوای وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكە، چاوەڕوان دەكرا مێسی دوای یارییەكە لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكە دەربكەوێت، بەڵام ئامادەن ەبوو، چونكە ئاهەنگەكان لەگەڵ تیپەكە بەردەوام بوون.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.