زۆر جار گڕگرتن یاخود تەقینەوەی مۆبایل ڕوو دەدەن، هەرچەندە نەبۆتە دیاردە، بەڵام هەندێ هۆكار هەیە دەبێتە هۆی گڕگرتنی مۆبایل یان تەقینەوەی مۆبایل،لە سەر ئەم بابەتە"سەردەشت عەزیز شارەزا لەبواری تەكنەلۆجیا" لە نووسینێكی دا دەڵێت" گڕگرتن و تەقینەوەی مۆبایل بەهۆی پاترییەكانەوە دەبێت ،كە باتری هەموو مۆبایلە زیرەكەكانی ئێستا بە ماددەیەك دروستدەكرێت پێیدەوترێت لیپۆم، ئەم جۆرە باتریانە زۆر پێشكەوتوون.
هەروەها "سەردەشت عەزیز " دەڵێت" هەر هەڵەیەك رووبدات كاریگەریی خێرای لەسەر دروستدەبێت و خێرا گڕدەگرن ، سەرەكیترین هۆكاری گڕگرتن گەرمبوونی زیادی باتریەكەیە ،ئەگەر مۆبایل لەكاتی بارگاویكردن (شەحنكردن)ەوە یان كاركردندا زۆر گەرمبوو دەبێت وریابیت و مەترسی گرگڕتنی هەیە".
لەبارەی هۆكارە سەركییەكانی گڕگرتنی مۆبایل "سەردەشت عەزیز" چەند خاڵێكی گرنگ دەخاتە ڕووكە بریتین لە :
– شاحینەی نائەسڵی كە بازاڕەكانی كوردستان پڕن لەم جۆرانە.
– بەكارهێنانی شەحنی فاست چارج بۆ ئەو مۆبایلانەی كە خۆیان فاست چارج نین و ئەمەش پەستانی زۆر دەخاتە سەر پاتریەكە و خێرا گەرمی دەكات.
– بەجێهێشتنی مۆبایل لەبەردەم خۆر بۆ ماوەیەكی زۆر.
– هەبوونی گرفت لە باتریسەكەی بەتایبەت دوای گۆڕینی پاتری ئەسڵی، ئەگەر پاترییەكە كوالیتی باش نەبێت و باشیش دانەنرێت.
– خراپبوونی شاحینەكە و هەبوونی گرفت و شۆرت تێیدا.
– زۆر بەكارهێنانی مۆبایلەكە.
سەبارەت بەچۆنییەتی رێگرتن لە گڕگرتنی مۆبایل ئەو شارەزایە چەند هەنگاوێكی دیاریكردووە كە بریتین لە :
– هەتا دەتوانی ئەو شاحینەیە بەكاربهێنە كە لەگەڵ مۆبایلەكەدا كڕیوتە، یاخود شاحینەی ئەسڵی كە هەرزان نین، بەڵام سەلامەتن.
– جێنەهێشتنی مۆبایل بەشەحنەوە شەو تا بەیانی.
– ئەگەر مۆبایلەكەت فاست چارج نییە بە فاست چارج شەحنی مەكەرەوە تەنها بۆ ئەوەی زوو پڕ ببێت.
– بەكارنەهێنانی مۆبایلەكە بۆ ماوەیەكی زۆر بەتایبەت لە یارییە ئەلیكترۆنیەكاندا كە مۆبایل زۆر گەرمدەكەن.
– مۆبایل نەخرێتە ژێر سەرین لەكاتی خەودا.
– ئەگەر باتریت گۆڕی لە كۆمپانیای مۆبایلەكە یان شوێنی باوەپێكراو كە باتری ئەسڵییان هەیە بیگۆڕە و پاتری هەرزان هیچیان باش نین و سەلامەتیش نین. (ئەگەر پاتریەكە نا ئەسڵی بێت ئەو چارەسەرانەی تر سودی نییە، باتری ئەسڵی لەكاتی دروستكردندا دەخرێنە ژێر تاقیكردنەوەی توندەوە و سەلامەتن بەڵام هەرزان نین).
– مۆبایل لەكاتی شەحندا لەسەر جێگە یان قوماشێك خێرا گڕبگرێت دامەنێ و باشترە تەنانەت كەڤەرەكەشی پێوەنەبێت.
ئا- كامران
هۆكارەكانی گڕگرتنی یان تەقینەوەی مۆبایل بۆ چی دەگەڕێتەوە ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.