Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:32

كۆنگرەی"بەغدا 2" لە ئوردن... هەوڵێك بۆ هێوركردنەوەی قەیرانەكانی ناوچەكە

کوردستان TV
100%

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەغدا بەجێدەهێڵێت و بەشداری لە "كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاوكاری و هاوبەشی" لە ئوردن دەكات.
ئەمرۆ سێشەممە ئوردن میوانداری لوتكەیەك دەكات كە فەرەنسا و یاریزانە سەرەكییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێویاندا ئێران و سعودیە كۆدەكاتەوە، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ هێوركردنەوەی خراپتربوونی قەیرانەكانی ناوچەكە لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
كۆنفرانسی "بەغدا 2" پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە سەنتەری كۆنگرەی شا حسێن بن تەلال لە كەنارەكانی دەریای مردوو بەڕێوەدەچێت، دوای یەكەم دانیشتن كە لە ماوەی مانگی ئابی 2021 لە پایتەختی عێراق بە دەستپێشخەری ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆككۆماری فەرەنسا و عێراق بەڕێوەچوو .
بەگوێرەی كۆشكی ئەلیزە ئامانجی كۆنگرەكە پشتیوانیكردنە بۆ سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی عێراق، هەروەها دیراسەكردنی دۆخی تەواوی ناوچەكەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی عێراق وڵاتێكی سەرەكییە تێیدا".
هەروەها ڕیاز كەهوەچی بەڕێوەبەری پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی نزیك و كەنداو بۆ لێكۆڵینەوە سەربازییەكان، دەڵێت: كۆنگرەكە ،تەماحی گەورەی هەیە، بەڵام كەس چاوەڕوانی موعجیزە ناكات.
ئەو پێی وایە فەرەنسا سەرە ڕمێكە بۆ ڕۆژئاوا لە پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنی ئێرانی، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی چەقبەستوویی دانوستانە ئەتۆمییەكانی ڤیەننا.
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتیی ئەورووپا، كە هەماهەنگی دانوستانەكانی ڤیەننا لەسەر مەلەفی ئەتۆمی ئێران دەكات، هەروەها ڕێكخەری یەكێتیی ئەورووپا بۆ ئەم وتووێژانە ئینریكی مۆرا، بەشداری لە كۆنگرەكە دەكەن.

هەروەها وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعوودیە، سكرتێری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی هاوكاری كەنداو و ژمارەیەك وەزیری دەرەوەی عەرەبی دیكە بەشداری لە كۆنگرەكە دەكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.