دوای دەرچوونی بڕیاری دامەزراندنی سێ هەزار پاسەوان بۆ سنوورەكانی هەرێمی كوردستان ، مانگی داهاتوو دەست بە دامەزراندن دەكرێت .
لەمبارەیەوە سەگڤان سندی جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوتی: دوای دەرچوونی بڕیاری دامەزراندنی سێ هەزار پاسەوان بۆ سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی ئەو بۆشاییەی هەیە پڕ بكرێتەوە، مانگی داهاتوو دەست بە دامەزراندن دەكرێت.
گوتیشی: دامەزراندنەكە لە رێگەی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت و مەرجەكانیش دیاری دەكرێن، كە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئەوانەی مەرجەكان بیانگرێتەوە دەتوانن فۆڕم لە رێگەی لینكەوە پڕ بكەنەوه.
ئاماژەی بەوەش دا كە ئهوان پێیانوایه سێ هەزار كەس كەمە و چاوەڕێ دەكرێت لە قۆناغی داهاتوودا پاسەوانی زیاتر بۆ سنوورهكان دابمەزرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.