ڕۆژی سێسەممە 20ی كانوونی یەكەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە كلاوس شترایشەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە بە گشتی و عێراق بە تایبەتی ئاڵوگۆڕ كران، و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەرنامەی كاری حكومەتی تازەی عێراق.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی شنگال كرایەوە. ئەویش بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیی بۆ دەڤەری شنگال و كۆتاییهاتنی بارودۆخی ئاوارەیی خەڵكی شنگال و گەڕانەوەیات بۆ زێدی باب و باپیرانیان.
هەڕەشەكانی تیرۆر تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و، كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر ئەوەی دووپاتكردەوە كە وڵاتەكەی لە شەڕی تیرۆردا بە هاوبەش و پشتیوانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەمێنێتەوە، و سەقامگیری و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان بەلای ئەلمانیاوە بایەخی تایبەتی هەیە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی حكومەت و گەلی ئەڵمانیای كرد كە لە شەڕی دژی تیرۆردا یارمەتی گەلی كوردستانیان داوە، و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەڵمانیای بە مێژوویی و دۆستانە وەسف كرد.
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.