Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:31

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر دەكات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی سێشەممە 20 كانوونی یەكەمی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یاكو بریندز كونسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا پەیوەندییە دۆستانە و مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هۆڵەندا خرایە بەر باس بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆر كە هۆڵەندا بەشێك بوو لە هەوڵی نیودەوڵەتی لە یارمەتیدانی پێشمەرگە بۆ شكاندنی داعش.
تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە ئاساییشی خۆراك  و پێویستیی پاڵپشتیكردنی كەرتی كشتوكاڵ بوو بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگ لە تەنیشت  سەرچاوە پڕ خێر و بەرەكاتەكانیتری كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.