Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:29

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی 12ـی 2022 لە سەڵاحەدین پێشوازی لە چۆ کیچۆنگ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی کۆریای باشوور پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی هەبوو لە پاراستنی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و فرەلایەنی و ڕاشیگەیاند کە ئەو فرەییە جوانی و هێز و دەوڵەمەندیی داوەتە کوردستان و هەروەها ئەو هاوسەنگییەی لەناو پێکهاتەکاندا هەیە بووەتە هۆی سەقامگیری.

هەروەها کونسوڵی کۆریای باشوور پێزانینیشی بۆ ڕۆڵی پێشمەرگە لە شکاندنی داعش هەبوو.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پاراستنی فرەیی ئایینی و نەتەوەیی و پێکەوەژیانی برایانەی پێکهاتەکان و گەرەنتیکردنی سەقامگیری و ئاسایش کردەوە.

هەروها سەرۆک بارزانی ئەوەشی دووپات کردەوە کە پێویستە هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام بێت، چونکە هەڕەشەیە بۆسەر هەموو ناوچەکە و پێکهاتەکانی.

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نیوان کۆریای باشوور و هەرێمی کوردستان کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.